Webbplatsen använder teknik som troligen inte stöds av din webbläsare som exempelvis Internet Explorer 11. Vissa saker kan se konstiga ut eller inte fungera. Vi rekommenderar att du byter till en modern webbläsare istället.

Gå direkt till huvudinnehållet

Sorani

بەخێربێن بۆ لای ددان پزیشکی میللی لە ڤێسترا یۆتەلاند

کاتێک دێیت بۆ لامان وا چاکە ئەم شتانە بزانیت

ددان پزیشکی میللی لە سەرتاسەری ووڵاتی سویددا هەیە وە لە ڤێسترا یۆتەلاندا لە تێکڕای شارەوانیەکانی ڤێسترا یۆتەلانددا کە ژمارەیان 49 شارەوانیە ددان پزیشکی میللی هەن.

ددان پزیشکی لە ڤێسترا یۆتەلاندا تا تەمەنی 23 ساڵیش بە خۆڕاییە. ئەوانەی گەورەترن دوو بژاردەیان لەبەر دەمدایە، یان ئەوەیە پاش هەر چوونەی لای ددان پزیشکێک پارەی سەردانەکە بدەن یان ددان ساغ ڕاگرن واتە - ددانچاککردن لە ڕێگەی دانی بڕە پارەیەکی دیاریکراوی مانگانەوە. پەیوەندی بەو بنکەیەوە بکە کە لەباری ئاساییدا لەوێ ددان چاکدەکەیت بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر وەرگریت لەسەر ساغ ڕاگرنتنی ددان یان بزانیت چارەسەرە جۆراوجۆرەکان چەندیان تێدەچێت. گەر ناچیتە بنکەیەکی ددان پزیشکی تایبەت بە خۆت، دەتوانیت پەیوەندی بە نزیکترین مەڵبەندی ددان پزیشکی میللیەوە لە ناوچەکەتدا بکەیت.

ددانچاککردن لە حاڵەتی ناکاویدا (Akut)

گەر لە ناکاودا ئازار لێیدایت، بە پلەی یەکەم دەشێت ڕووبکەیتە بنکەی ددان پزیشکیە ئاساییەکەت. ئەگەر بنکەیەکی ددان پزیشکی ئاساییت نیە، دەتوانیت بۆ ڕێنماییکردن ڕوو بکەیتە نزیکترین مەڵبەندی ددان پزیشکی میللی. گەر بنکەکە داخرابوو، پەیوەندی بکە بە بەشی ناکاوی مەڵبەندی ددان پزیشکی میللی لەو ناوچەیەی کە لێی دەژیت. دەتوانیت زەنگیش لێدەیت بۆ بنکەی زانیاریپێدانی تەندروستی واتە sjukvårdsupplysningen بە ژمارە تەلەفۆنی 1177.

موتەرجیم

پەیوەندی بە بنکەی ددان چاککردنەکەتەوە بکە ئەگەر پێویستیت بە یارمەتی موتەرجیم هەبوو لەو کاتانەدا کە دەچیتە لای مەڵبەندی ددان پزیشکی میللی. وەرگرتنی یارمەتی تەرجومە بە خۆڕاییە.

وەبیرهێنانەوە بە SMS

ئەگەر تۆ ژمارەی تەلەفۆنی مۆبایلی خۆت بدەیت بە بنکەکە، ئەوا یەک دوو ڕۆژ بەر لە کاتە دیاریکراوەت بە SMS وەبیهێنانەوەیەکت بۆ دەنێرن. خۆ ئەگەر بە هۆی گیروگرفتێکی تەکنیکیشەوە SMS کە نەگاتە مۆبایلەکەت هێشتا هەر کاتە دیاریکراوەکەت لەسەر حسابە.

گۆڕینی کاتی سەردان

گەر لەو کاتەدا کە بۆت دیاریکراوە نەتتوانی بچیت، ئەوا خۆت دەتوانیت لە ڕێگای ئەو کۆدەوە کە لەسەر پارچە کاغەزی کات دیاریکردنەکە نوسراوە کاتەکەی پێ بگۆڕیت لە ڕێگای وێبسایتی: www.folktandvarden.se/vgregion . سەردانی ئەو ماڵپەڕە دەکەیت و لە "Boka om din tid" واتە " کات گۆڕین"دا کاتێکی تر بۆ خۆت دیاری دەکەیت. دەکرێت ڕاستەوخۆش بە تەلەفۆن یان بە ئیمەیڵ پەیوەندی بە بنکەکەتەوە بکەیت. دەتوانیت زانیاری سەبارەت بە چۆنیەتی پەیوەندی لەسەر بنکەکە لەم وێبسایتەدا بدۆزیتەوە: www.vgregion.se/folktandvarden/hittamottagning

هەمیشە دەبێت بۆ کاتڕەتکردنەوە پەیوەندی بە بنکەکەتەوە بکەیت

ئەگەر ویستت کاتەکە ڕەتکەیتەوە، واچاکە چەند زوو بۆت دەکرێت پێمان ڕاگەیەنیت بۆ ئەوەی کاتەکە بدەین بە کەسێکی تر. جا بۆیە دەشێت بە تەلەفۆن یان بە ئیمەیڵ کاتەکەت ڕەتکەیتەوە، دووا وەخت بۆ کاتڕەتکردنەوە کاتژمێر 12:00 ی ڕۆژێک پێش کاتی سەردانەکەیە. ئەگەر لە هەمان ڕۆژی دیاریکراوی سەردانەکەتدا نەخۆش کەوتیت، دەشێت یەک کاتژمێر پاش کردنەوە پەیوەندی بە بنکەکەتەوە بکەیت.

لە حاڵەتی نەهاتندا پارەی سەردانەکەت لێدەسەنرێت (منداڵ بیت یان گەورە)

گەر تۆ درەنگ بێت یان هەر نەیەییت بۆ کاتە دیاریکراوەکە، دەشێت پارەی کاتە تەرخانکراوەکە بدەیت. بەهەمان شێوە ئەگەر کاتەکەشت درەنگ ڕەتکەیتەوە.

بۆت هەیە هەڵبژێریت چۆن پارەی سەردانەکە دەدەیت

دەتوانیت پارەی سەردانەکە بە نەقد یان بە کارتی بانک بدەیت. ئاگاداربە هەندێک بنکە تەنها بە کارت پارە وەردەگرن. بۆ ئەوەی بزانیت لە بنکەکەی تۆ چۆن پارە وەردەگیرێت، پەیوەیان پێوە بکە.

گەر ڕازی نەبوویت

ئێمە لە مەڵبەندەکانی ددان پزیشکی میللی بە لامانەوە گرنگە ئەوانەی دێن بۆ لامان ڕازی بن لەو بەپیرەوەهاتن و چارەسەریانەی کە یەکێک لە دکتۆر، ددانپاککەرەوە یان پەرستارەکانی ددان لای ئێمە دەیدەن بە تۆ. ئەگەر تۆ بە هەچ هۆیەک لێمان ڕازی نەبوویت، پێمان خۆشە پەیوەندیمان پێوە بکەیت بۆ ئەوەی خۆمان چاکتر بکەین.

ە پلەی یەکەم بچۆ بۆ لای ئەوەی چارەسەری کردوویت و پێی بڵێ هەڵەکەی چی بووە و بۆچی وای کردووە. پاشان دەتوانیت پەیوەندی بە بەڕێوەبەری بنکەکەوە بکەیت.

دەتوانیت ئیمەڵێکیش بنێریت بۆ مەڵبەندی ددان پزیشکی میللی لە ڤێسترا یۆتەلاندا، یەکەی کواڵیتی و بەرپرسیارێتی وە بیروڕای خۆت بنووسە و هەڵەکە دیاری بکە و بپرسە بۆچی. بە ئیمەیڵی: synpunkter.folktandvarden@vgregion.se

پرسیار

ئەگەر دەربارەی هەچ شتێک پرسیارتان هەبوو، هەمیشە ئێمە لە مەڵبەندی ددان پزیشکی میللی بەخێرهاتنتان لێدەکەین. بە پلەی یەکەم ڕوو بکەرە ئەو بنکەیەی کە لە باری ئاساییدا دەچیتە لایان.